قەڵاتی هەولێر... بە ئامانجی پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری، بە بەهای ( 10 ملیۆن دۆلار ) ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسکۆ واژۆ كرا
قەڵاتی هەولێر...
بە ئامانجی پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری، بە بەهای ( 10 ملیۆن دۆلار ) ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسکۆ واژۆ كرا
بە ئامانجی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ههرێمی کوردستان و ڕێکخراوی یونیسکۆ لە بواری ( پەروەردە، زانست، کلتوور و شوێنە مێژووییەکان ) بە ئامادەبوونی شاندێکی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی سەفین دزەیی، بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان، لە بارەگای سەرەکی یۆنیسکۆ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ڕێككەوتنی نێوان کۆمپانیای کار و ڕێکخراوی یۆنیسکۆ ، بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار واژۆ كرا، بۆ ئەوەی چەند خانوویێک لەسەر قەڵاتی هەولێر بۆ مەبەستی گەشتیاریی نۆژەن بکرێنەوە.
ڕێککەوتنەكەی کۆمپانیای کار، كە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە و لە ساڵی 2014ـەوە لەگەڵ یۆنیسکۆ كاردەكات بۆ ماوەی چوار ساڵە، ئامانج لێی پەرەپێدانی تواناكانی قوتابییانە لە ڕووی گەشتیاری و شوێنەوار، هەروەها نۆژەنکردنەوەی چەند خانوویێک بە مەبەستی سوودوەرگرتن لێیان لە ڕووی گەشتیارییەوە.