پاککردنەوەی ئەو زەویانەی بە ئاوی ئاوەڕۆ و پیس سەوزەی لێ بەرهەم دەهێنرێت
پاککردنەوەی ئەو زەویانەی بە ئاوی ئاوەڕۆ و پیس سەوزەی لێ بەرهەم دەهێنرێت
بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و تەندروستیی هاولاتیانی شاری هەولێر و لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاککردنەوە و لادانی ئەو شوێنانەی بەنایاسایی تێیدا بە ئاوی ئاوەڕۆ و پیس سەوزەی لێ بەرهەم دەهێنرێت، تیمەكانی کشتوکاڵی هەولێر بە هەماهەنگە قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و لەڕێگەی پۆلیسی شارەوانی هەولێر، دەستیكرد بە تێكدان و دەست بەسەرداگرتنی ترومپای ئاوی ئەو شوێنانەی كە بەشێوەی زێدەڕۆ لەسەر ئاوی زێراب و ئاوەڕۆی ئاوی قورس سەوزەیی لێ بەرهەم دەهێنرا.