لە ژێرچاودێری پارێزگارى هەولێر، دوای نۆژەنكردنەوەی" گەلەرى شانەدەر " کرایەوە

لە ژێرچاودێری پارێزگارى هەولێر، دوای نۆژەنكردنەوەی

لە ژێرچاودێری پارێزگارى هەولێر، دوای نۆژەنكردنەوەی" گەلەرى شانەدەر " کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.10.15، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، بە ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنیری و هونەری هەولێر و ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی دێرین و بە ئەزموونی شاری هەولێر، دوای نۆژەنكردنەوەی لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، " گەلەری شاندەر " لە نێو پارکی شانەدەر کرایەوە، هەر بەو بۆنەیەشەوە وەک ڕێزگرتن لە ئەزموون و مێژوویی هونەرییان تابلۆی ( 44 ) هونەرمەندی شاری هەولێر، لە پیشانگایەکی شێوەکاریدا وەکو یەکەمین بەرهەمی دوای نۆژەنکردنەوەی گەلەرییەکە نمایشکرا.

دوای کردنەوەى گەلەرییەکە و بەسەر کردنەوەی تابلۆکانی هونەرمەندان، پارێزگاری هەولێر، بۆ کەناڵەکان، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەکردنەوەی " گەلەری شانەده‌ر" بە ڕووی هونەرمەندان و چالاکی هونەری شێوەکاری لە شاری هەولێر.

ڕاشیگەیاند، " گەلەری شانەده‌ر" تەنها شوێنێک نییە بۆ پیشاندانی کارە هونەرییەکان، بەڵکو ناسنامەیەکی هونەری و کلتووری شارەکەمانە و مێژوویەکی دێرینی هەیە لە یاد و یادەوەری هونەرمەندان، کە دەبینین ئەمڕۆ لەو تابلۆیانەی بەبۆنەی کردنەوەی گەلەرییەکە نمایش کراون، تابلۆی بەشێک لەو هونەرمەندە دیاری و ناودارانەی شارەکەمانە، کە بەداخەوا لە ژیان لەگەڵماندا نەماون، بەڵام لەو گەلەرییەدا لەلایەن خانەوادەکانیانەوە لەگەڵ تابلۆی ژمارەیەک هونەمەندی بە ئەزموون و دیاری هەولێر و هونەرمەندانی دیکەی گەنج پێکەوە نمایش کراون.

لە کۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر وێڕایی پیرۆزبایی لە هونەرمەندان بە بۆنەی کردنەوەی گەلەرییەکە، هیوای خواست " گەلەری شانەدەر " ببێتە پێگە و شوێنێکی کلتووری و ڕۆشنبیریی بەهێز و هۆکارێک بێ بۆ پێشخستنی هونەری شێوەکاری بەگشتیی لە هەولێری پایتەخت.