هەولێر ... ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
هەولێر ...
ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
ئەمشەو چوارشەممە 2025.10.15، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و کەس و کار و خانەوادەی قوتابیان، ڕێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، دوای ئەوەی ڕێزلێنان و خەڵاتی بەسەر قوتابیانی یەکەم و دووەم و سێیەمی سەرئاستی زانکۆ دابەشکرد، وێڕاى پیرۆزبایی لە دەرچووان و كەس و كار و خانەوادەکانیان، دەستخۆشى لە سەرۆكی زانكۆ و مامۆستایانی زانكۆكە كرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.