هەولێر ... پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی کاراتی "2025" کۆتایی هات

هەولێر ... پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی کاراتی

هەولێر ...
پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی کاراتی "2025" کۆتایی هات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2025.10.25، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و ڕۆژگار مەحمود، بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی کاراتی سنووری پارێزگای هەولێر "2025" کە بۆ ( 6 ) یانە و ( 2 ) فێرگە و سەنتەرێک لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر بە بەشداری ( 115 ) یاریزانی کوڕ و کچ لە تەمەنە جیاوازەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر ڕێکخرابوو، کۆتایی پێهات و لەلایەن پارێزگاری هەولێر، جام و خەڵاتی پاڵەوانیەتییەکە بەسەر براوەکانی دابەشکرا.

پارێزگاری هەولێر، وێڕایی پیرۆزبایی لە یاریزانان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن و دەستخۆشی لە سەرپەرشیار و ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتیەک کرد.

جێگەی باسە، ئەو ئەنجامدانی پاڵەوانیەتییە بە ئامانجی پەرەسەندنی توانا و ئاستی یاریزانانی کاراتی و بەرەوپێش بردنی فێرگە و ئەکادیمییە بە شداربووەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بوو.