هەولێر ... پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی تێنسی سەرمێز "2025" کۆتایی هات

هەولێر ... پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی تێنسی سەرمێز

هەولێر ...
پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی تێنسی سەرمێز "2025" کۆتایی هات

ئێوارەی سێشەممە 2025.10.28، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی ڕۆژگار مەحمود، بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی یاری تێنسی سەرمێز ی سنووری پارێزگای هەولێر "2025" کە بۆ 6 یانە و 3 و فێرگە و ئەكادیمیا لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر بە بەشداری ( 60 ) یاریزان لە تەمەنە جیاوازەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر ڕێکخرابوو، کۆتایی پێهات و لەلایەن پارێزگاری هەولێر، جام و خەڵاتی پاڵەوانیەتییەکە بەسەر براوەکانی دابەشکرا.

پارێزگاری هەولێر، وێڕایی پیرۆزبایی لە یاریزانان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن و دەستخۆشی لە سەرپەرشیار و ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتیەک کرد.

جێگەی باسە، ئەو ئەنجامدانی پاڵەوانیەتییەكە بە ئامانجی پەرەسەندنی توانا و ئاستی یاریزانانی تێنسی سەرمێز و بەرەوپێش بردنی فێرگە و ئەکادیمییە بە شداربووەکانی سنووری پارێزگای هەولێرە.