هەولێر … بەرێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 20 زانکۆی پزیشکی
هەولێر …
بەرێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 20 زانکۆی پزیشکی
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2025.11.1، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و نوێنەری یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی ئیداری و حكومی و سەرۆك و راگر و مامۆستایانی زانكۆ و كەس و كار و خانەوادەی قوتابیان، ڕێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی 20ـی قوتابیانی زانكۆی پزیشکی هەولێر – بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دهستخۆشی لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و مامۆستایانى زانکۆکە، پیرۆزبایی لە قوتابیان و كەس و كار و خانەوادەكانیان كرد و، هیواى سهركهوتنى زیاتر و دوا ڕۆژێکى پڕشنگدارى بۆ خواستن.