هەولێر.. پێشکەشکردنی ڕێزل
هەولێر..
پێشکەشکردنی ڕێزلێنان بە قوتابیە سەركەوتووەكانی خوێندنی 2024-2025
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.11.4، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.چنار سەعد عەبدوڵڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و د.زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2 و د.ئیدریس محمەد، سەرۆکی زانکۆ و بەشێکی دیکە لە ڕاگر و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، لە ڕێورەسمێكدا ڕێزلێنان پێشكەش بە قوتابیە یەکەمەکانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشە زانستیەکانی کولێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 كرا.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە قوتابیانی سەرکەوتوو و قوتابیانی زانکۆكە بەگشتی کرد، هەروەها دەستخۆشی ئاراستەی سەرۆکایەتی و ڕاگر و مامۆستایانی كۆلێژەكان کرد و دەستکەوت و پێشووەچوونەکانی زانكۆی ناوبراوی بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی بەرز نرخاند.