لە ههولێر ... بۆ یەكەمین جار، پێشانگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە كەل و پەلی وەرزشی و لەشجوانی كرایەوە
لە ههولێر ...
بۆ یەكەمین جار، پێشانگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە كەل و پەلی وەرزشی و لەشجوانی كرایەوە
ئهمرۆ سێشەممە 2025.11.4، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشنا، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە و د.محمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و سەروەر کمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی و ژمارەیەكی تر لە نوێنەرانی وڵاتان و وەرزشوان و وەرزش دۆستان، بۆ یەكەمین جار لە هەولێری پایتەخت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پیشانگایەكی تایبەت بە كەل و پەلی وەرزشی و لە شجوانی لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر ، بەبەشداری ( 25 ) کۆمپانیا لە ( 7 ) وڵاتی جیاجیا کرایەوە. كە لەلایەن لیژنەی ئۆڵەمپی لقی هەولێر بەهەماهەنگی یەكێتی لەشجوانی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕێكخرابوو.
دوای کردنەوەی پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو هەنگاوە، دەستخۆشی لە سەر پەرشتیار و كۆمپانیا بەشداربووەكانی پیشانگاکە کرد و ئومێدیشی خواست كردنەوەی ئەم پیشانگاییە ببێتە هۆکارێک بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی وەرزش لە هەولێری پیاتەخت بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتیی.
جێگەی باسە، پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر یانزەی پێشنیوەڕۆ تاکوو حەوتی ئێوارە کراوەیە.