دیبگە .. دادگای بەرایی کەندێناوە کرایەوە

دیبگە .. دادگای بەرایی کەندێناوە کرایەوە

دیبگە ..
دادگای بەرایی کەندێناوە کرایەوە

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2025.11.4، به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەنگەر كانەبی، بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووخی پارتی و رزگار محەممەد، قایمقامی قەزایی مەخموور و بەیار حەسەن نەجاڕ، بەرێوەبەری ناحیەی دیبەگە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی دادەوری و سەرۆكی شارەوانی ناحییەكە و به‌رپرسانی دیكەی حیزبی و حكومی و خەڵكی سنوورەكە، لە رێورەسمێکدا دادگای بەرایی کەندێناوە لە سەنتەری ناحیەی دیبەگە کرایەوە.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانی ناحیەکە، سوپاسی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانی كرد بۆ دامەزراندنی ئەم دادگایە، كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پەیوەندی نزیکتری نێوان هاووڵاتیان و دامەزراوە یاساییەکان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی دادووری بە هاوڵاتیانی ناحیەكە و چارەسەری گرفت و كێشە یاساییەكان بە شێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر..