هەولێر …. بەرز راگرتنی ڕۆژی نیشتیمانی سەربازی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو
هەولێر ….
بەرز راگرتنی ڕۆژی نیشتیمانی سەربازی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو
ئەمشەو سێشەممە 2025.11.4، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و تۆماسۆ سانسۆنی،كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر و ژمارەیەکی تر لە فەرماندەی سەربازی وڵاتەکە و نوێنەر و نێردەی وڵاتان، ڕۆژی نیشتیمانی سەربازی ئیتاڵیا، کە لەلایەن فەرماندەیی سەربازی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ڕێكخرابوو بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی ئەو رۆژە لە فەرماندە و سەربازانی وڵاتەكە، جەختی لەسهر گرنگی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتى ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەروەها ئاماژەى بەوەدا، کە ئیتاڵیا وڵاتێكی گرنگی ناو هاوپهیمانیهتی نێودهوڵهتی شهڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش بووەو ڕۆڵی هێزەکانی ئەو وڵاتە و پشتیوانی و هاریکارییەکانی بەتایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان و هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی دامودەزگا حکومیەکان لە کەرتى تەندروستیی و ئەنجامدانی چەندین كاری دیكەی مرۆیی جۆراوجۆر كە پێشکەشیان کردووە بەرز نرخاند و تەئكیدی لەسەر هەماهەنگى و هاوکارى زیاتری تیمی سەربازی وڵاتەكەی لەگەڵ پارێزگاى هەولێر کردەوە.