لە هەولێر... هەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەستیپێكرد

لە هەولێر...  هەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەستیپێكرد

لە هەولێر...
هەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەستیپێكرد

رۆژی سێشەممە 2025.11.25، بەئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی تر لە وەزیران و نوێنەرانی ڕیكخراوە حكومی و ناحكومیەكان، بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، هەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە شاری هەولێر لەلایەن ئەنجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان دەستیپێكرد و بەم بۆنەیەوە چەندین چالاكی لەسەر ئەم بابەتە پێشكەشكرا.

هەڵمەتەكە ماوەی (16) رۆژ دەخایەنێت و لەم هەڵمەتەش كاردەكرێت بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و ، چەندین سیمینار ئەنجام دەدرێت و گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە دەكرێت . هەر لەم هەڵمەتەدا چاوەڕێ دەكرێت لایەنی پەیوەندیدار ، ئامار و داتاكان لە بارەی ئەو توندوتیژییەی لە بەرامبەر ئافرەتان كراوە بخەنەروو .

جێگەی باسە رۆژی (25)ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێك وەك رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دیاریكراوە ، لە ساڵی 1981وە ئەم یادە ساڵانە دەكرێتەوە .