هەولێر ... دیدارێكی زانستی تایبەت بە رۆژی جیهانی شێرپەنجە بەڕێوەچوو
هەولێر ...
دیدارێكی زانستی تایبەت بە رۆژی جیهانی شێرپەنجە بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.2.4، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. ئەمیر چالی، بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەحمەد کانی، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی و د. چنار سەعد عەبدوڵڵا، جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەكی تر لە سەرۆکی زانکۆکان و ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیان، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆ، دیدارێكی تایبەتی زانستی بە رۆژی جیهانی شێرپەنجە بە هاوبەشی لە نێوان ( وەزارەتی تەندروستی، و دەزگای ڕوانگە ، کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین) بەڕێوەچوو.
تێیدا، چەندین توێژینەوە زانستی سەبارەت بە جەختکردنەوە لە سەر خۆپاراستن، دەستنیشانکردنی پێشوەختە و دەستڕاگەیشتن بە چاودێری شێرپەنجە بە شێوەیەکی یەکسان لەلایەن کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و توێژەران پێشكەشكرا.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی دیدارەكە و پسپۆڕان و توێژەرانی كرد و ئومێدی خواست توێژینەوە و بابەت و پرسەكانی ئەو دیدارەش ببێتە هۆكارێك بۆ زیاتر پتەوكردنی بنەمای زانستیانەی خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە.