هەولێر …. ئامادەباشی بۆ یاری نێوان قوە جەویەی عێراقی و ئیتیحادی سعودی

هەولێر ….  ئامادەباشی بۆ یاری نێوان قوە جەویەی عێراقی و ئیتیحادی سعودی

هەولێر ….

ئامادەباشی بۆ یاری نێوان قوە جەویەی عێراقی و ئیتیحادی سعودی

ئەمرۆ هەینی رێکەوتی 3-11-2023 وەك ئامادەسازی بۆ رێکخستنی بەرێوەچوونی یاری نێوان یانەی قوە جەویەی عێراقی و یانەی ئیتیحادی سعودی کە بریارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە یاریگای نێودەوڵەتی فرەنسۆ هەریری بەرێوە بچێ…
لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەکی ئەمنی ، تەندورستی بە ئامادەبوونی عەقید خەسرۆ بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگاو سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش بەرێوەچوو..
لەو کۆبوونەوەیەدا کە نوێنەرانی هەردوو یانەو ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارەستانی و تەندورستی تێدا ئامادەبوون جەخت لەسەر رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ بەرێوەچوونی یاریەکە کرایەوە…
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئامادەباشی خۆیان لە پێناو سەرخستنی یاریەکە نیشاندا ….