پارێزگاری هەولێر: " داخستنی ئێن ئاڕ تی بەهۆی سووکایەتی بووە بە سیمبوولەکانی نیشتیمان "

پارێزگاری هەولێر:

پارێزگاری هەولێر:
" داخستنی ئێن ئاڕ تی بەهۆی سووکایەتی بووە بە سیمبوولەکانی نیشتیمان "

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: " هۆکاری داخستنی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە بڕیاری حزبی و شەخسییەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی سووکایەتی کردن بووە بە سیمبوولەکانی نیشتیمان".

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.2.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە داخستنی نووسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر، رایگەیاند: " کەناڵی ئێن ئاڕ تی پێشلکاری بەرانبەر سیمبووڵەکانی نیشتیمانی کردووە، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە بڕیاری داخستنی دراوە و بڕیاری داخستنی لە نوسینگەکانی تەواوی کوردستانە، نەوەک تەنیا پارێزگایەک یان دوو پارێزگا".

ئاشکراشی کرد، ناردنی هێز بۆ سەر کەناڵەکە راست نییە، وەزارەتی رۆشنبیرە ئاگادارە و نوێنەری لە لێژنەکە دا هەبووە و داخستنەکەش بە بڕیاری دادگابووە و دوورە لە بڕیاری حزبی.

پارێزگاری هەولێر جەختیشی لەوەکردەوە، بڕیارەکە دوورە لە شەخسی و حزبی، داخستنی نووسنگەی ئەو کەناڵە بەهۆی شێواندنی وێنەی سەرکردەکان بووە لە شاشەکەیان.