هەولێر …. دیداری وەبەرهێنان لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی بەرێوەچوو
هەولێر ….
دیداری وەبەرهێنان لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی بەرێوەچوو
سەر لەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 8.2.2026 بە ئامادەبوونی دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەیی وەبەرهێنان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و دکتۆر محەمەد سولەیمان ئەلعوسیری کونسلی سعودیا لە هەولێرو سەروەر هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ژمارەیەک لە کۆمپانیاو پیاوانی کار، دیداری وەبەرهێنانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی بەرێوەچوو…
لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندی توندو تۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی و کەشی لەبارو دۆخی ئابووری و زەمینەی گونجاوو دەرفەتی وەبەرهێنانی سەرمایەداران، هەروەها ئالیەت و هەنگاوەکانی کاری هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی دووپایکرایەوە، هاوکات جەخت لەبارەی لێكتێگەیشتن و بەرەوپێشوەچوونی كارەكان، بەپێی ڕێكکەوتنی هاوبەشی هەدووک لا کرایەوە…
هەموو ئەو زەمینەسازیەش لە تێروانینی ستراتیژی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان هاتۆتە دی .