هه‌ولێر ... چه‌ند پانێلێك ده‌رباره‌ی کاریگەری مێژووی کورد لەسەر هاوکێشە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست به‌رێوه‌چوو
هه‌ولێر ...
چه‌ند پانێلێك ده‌رباره‌ی کاریگەری مێژووی کورد لەسەر هاوکێشە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست به‌رێوه‌چوو
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 9.2.2026 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و مامۆستایانی زانكۆ و قوتابیان، پانێڵێک بە ناونیشانی (کاریگەری مێژووی کورد لەسەر هاوکێشە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست) لە لایەن زانکۆی نۆلیج لە کەمپەسی زانکۆ ئه‌نجامدرا.
له‌و پانێله‌دا به‌شداربووان به چه‌ند ناونیشانێكی جیاواز باسیان له ورده‌كاری مێژوویی و سیاسی دۆخی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی كورد و كوردستان كرد، له‌و روانگه‌وه‌ی، کەوا کۆمەڵگەی کوردیش وەک کۆمەڵگەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەوتووەتە ژێر هه‌ژموون و کاریگەریی ئه‌و گۆرانكاریانه، هاوكات له روانگه‌ی جیاوازه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر چارەسەر و ڕێکخستنی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كرد، به تایبه‌ت لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە، كه دابەشبوونی کوردستانی لێکەوتەوە لەنێوان وڵاتانی عێراق و ئێران و سووریا و تورکیادا. له‌و كاته‌شه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ کوردەکان بەم دۆخە هەنووکەییە نوێیە قایل نەبوون و چه‌ندین شۆڕش و ڕاپەڕینی کورد له‌و پێناوه‌دا به‌رپابوون و ئێستاش پرۆسه سیاسییه‌كان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری دبلۆماسی هه‌نگاو ده‌نێن .