هه‌ولێر ... پێشانگای به‌رهه‌می منداڵان، بۆ 60 باخچەی ساوایان كرایه‌وه
هه‌ولێر ...
پێشانگای به‌رهه‌می منداڵان، بۆ 60 باخچەی ساوایان كرایه‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 9.2.2026 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، مامۆستا لوقمان سه‌عید بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێر، سابیر حه‌مه‌د کانەبی بەڕێوەبەری پەروەردەیی دەشتی هەولێر، نه‌عیمه زوبێر به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌یی پیرمام و هوشیار عه‌بدولواحید مه‌رجان بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان، پێشانگایەکی شێوەکاری و جل و بەرگ و به‌رهه‌می منداڵان، لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێر بۆ 60 باخچەی ساوایان لە هۆڵی باخچەی رۆناکی كرایه‌وه .
له‌و پێشانگایەدا به‌شداربووانی سه‌رجه‌م باخچه‌ی ساوایان به به‌رهه‌مه هه‌مه جۆره‌كانیان سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان راكێشا، هاوكات به‌رهه‌مه‌كانیان گوزارشتی له بیر‌و په‌روه‌رده‌یی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی منداڵان ده‌كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی له بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێرو مامۆستایان كرد، كه به‌سه‌لیقه‌ی جوانی په‌روه‌رده‌یی توانیویانه منداڵان به وانه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی كوردی گۆش بكه‌ن .