پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بۆ یەکێتیی نووسەرانی کورد

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بۆ یەکێتیی نووسەرانی کورد

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بۆ یەکێتیی نووسەرانی کورد

بەبۆنەی ( 56 )ەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەڵبەندی گشتیی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد، بە تایبەتی لقی هەولێر دەكەین، كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا یەكێك بووە لە لقە هەرە چالاكەكانی یەكێتیەكە.

یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە مێژووی خۆیدا، ڕۆڵێکی درەوشاوەی لە خزمەتکردن بە زمان و ئەدەبی کوردی و بزووتنەوەی ڕووناکبیریی لە کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی بووە لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی بەها مرۆیەکان و قووڵکردنەوەی کلتووری لێبوردەیی، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن.

جارێکی دیکە لەم یادەدا پشتیوانی و پاڵپشتی خۆمان بۆ لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد دووپات دەکەینەوە بۆ بزاڤ و چالاکیەکانیەکان.

دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد پیرۆز بێت و هەمیشە سەرکەوتووبن.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر