لە هەولێر ... كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك هاوبەشی مامۆستایان و قوتابیان پێشكەشكرا
لە هەولێر ...
كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك هاوبەشی مامۆستایان و قوتابیان پێشكەشكرا
ئەمرۆ سێشەممە 2026.2.10، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگا و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەردۆستان، بەشی مۆسیقای پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى هەولێر، كۆنسێرتێكی گۆرانی موزیكی هاوبەشی قوتابیان و مامۆستایانی بەسەرپەرشتی " دڵدار وریا ئەحمەد " لەهۆڵی شانۆی بەشی شانۆی پەیمانگا پێشكەشكرد.
پارێزگارى هەولێر، وێراىدەستخۆشی لە بەرێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانى بەشی موزیكی پەیمانگاكە، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و تەئکیدى لەسەر هەموو پاڵپشتى و هاوکاریەکى پارێزگاى هەولێر کردەوە بۆ پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێر، وەك ناوەندێكی ئەكادیمی هونەری.