لە هەولێر ... دیدارێك سەبارەت بە نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان بەڕێوەچوو
لە هەولێر ...
دیدارێك سەبارەت بە نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان بەڕێوەچوو
ئەمرۆ سێشەممە 2026.2.17، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین تاهیر، بەرێوبەری توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و ژمارەیەكی تر لە مامۆستایانی ئاینی و پسپۆڕ و شارەزایان، بەرێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری روح ئەلحەیات لە ژێر چاودێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە كوردستان، دیدارێكی بە ناونیشانی ( نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان ) سازدا.
لە دیدارەكەدا، جەخت لە پێکەوەبوون و یەک پارچەی و پاراستنی شیرازەی خێزان وەك جوانترین بەشی ژیانی هەر مرۆڤێک كرایەوە، هەروەها چەندین بابەتی تر لە بارەی حوكمی شەرعی ivf و پرۆسەی منداڵی بلووری و ئەزموونی نەخۆش خرایە بەرباس و لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان هەوڵدرا چارەسەری پێویستی بۆ ئەو پرسانە بدۆزنەوە لە پێناو پاراستنی شیرازەی خێزان و ڕاهینانیان لهسهر نهریته دروستهکان بۆ خۆ بهدوورگرتن له تهنگژەدا.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕیكخەرانی دیدارەكە، ئومێدی خواست توێژینەوە و پرس و بابەتەكانی دیدارەكە ببێتە قۆناغێكی گرنگ و ڕێگەچارە و زهمینهسازیی پاراستنی شیرازەیی خێزان و بەرەوپێشبردن و خزمەتکردنى زیاتر كۆمەڵگا.