شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراق گەیشتنە هەولێری پایتەخت

شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراق گەیشتنە هەولێری پایتەخت

شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراق گەیشتنە هەولێری پایتەخت

شەوی هەینی 20.2.2026 دکتۆر کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و دکتۆر عەرەفات نوێنەری بارەگای بارزانی، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراقی کرد، کە بریتی بوون لە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی دەعوە بە سەرۆکایەتی د. عباس البياتي گەیشتنە هەولێری پایتەخت، شاندەکە پێکهاتبوون لە ( د. عباس البیاتی و حسن السنيدو د. كمال الساعدي و صادق البهادلي و د. عامر الخازعي و د. أحمد المبرقع).

لە دیدارێکی کورتدا توندو تۆڵ کردنی پەیوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دووپاتکرایەوە …
بریارە سبەی شاندی باڵای حزبی دەعوەی عێراق، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە ساز بکەن و زنجیرەیەک دیدارو کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن .