پەیامی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
پەیامی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک، پیرۆزبایی لە گشت کوردستانیان و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی دەکەین.
لەم بۆنەیەدا وێڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتیی خۆمان بۆ فرەزمانی و فرەکلتووری لە هەرێمی کوردستان، پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک، وەک ئەرکێکی گرنگ و لەپێشینەی خێزان و کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانین.
هەروەها ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ ئەو ڕۆشنبیر و نووسەر و مامۆستا و بەڕێزانەی، کە ڕۆڵی دیار و بایەخداریان هەبووە لە پاراستن و فێرکردن و برەودان بە زمانی دایک.
" ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ھەموو لایەک پیرۆز بێت "
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر