ههولێر : بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و پاك راگرتنی مزگەوتەکان و راگهێندرا
ههولێر : بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و پاك راگرتنی مزگەوتەکان و راگهێندرا
به بۆنهی هاتنی مانگی پیرۆزی رهمهزان ئەمڕۆ شەممە 21.2.2026 به ئامادهبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و هێمن قادر جێگری پارێزگارو کارزان عەبدولهادی سهرۆكی شارهوانی ههولێرو نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو ژیار جەلال بەرێوبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی ئارام ڕەسول، بەڕێوەبەری شارەوانی یەک، هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی مزگەوتەکان و پێش مزگەوتەکان و دانانی حاویەی زبڵ و خاشاک بۆ ئەو شوێنانەی، کە پێویستە، لە مزگەوتی سەواف بەرێوەچوو.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، پارێزگاری هەولێر، دووپاتی لەسەر پەیامی پاک و خاوێنی لە ئاینی ئیسلام کردەوە، دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و رێکخەرانی بیرۆکەی ئەو هەڵمەتە کرد کە وەک نەریت ساڵانە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان ئەنجام دەدرێ ، هاوکات ئاماژەی بە پابەندبوون بە پەیرەوی تایبەتی ئەو مانگە پیرۆزە کردەوە .