لە هەولێر... گەورەترین فیستیڤاڵی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەژێر قەڵا کرایەوە

لە هەولێر... گەورەترین فیستیڤاڵی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەژێر قەڵا کرایەوە

لە هەولێر...
گەورەترین فیستیڤاڵی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەژێر قەڵا کرایەوە

ئەمشەو شەممە 2026.2.21، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و بەڕێوەبەرانی شارەوانیەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی تری هەولێر، لە ژێر سێبەری قەڵات و لە بەردەم پارکی شار، گەورەترین فیستیڤاڵى شەوانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان تایبەت بە ( خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و چالاکی هونەری و کارى دیکەى جۆرا و جۆر ) کرایەوە، کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی ڕێکخراوە و تاکۆتایی ئەم مانگە پیرۆزە بەردەوام دەبێت.

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر دوای کردنەوەی فیستیڤاڵەکە و بەسەركردنەوەی ستاند و کۆشکەکانی، ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ کاسبکاران و بەشداربووانی خواست و دەستخۆشیان لە تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو فیستیڤاڵە لە سەنتەری شاری هەولێر.