پارێزگاری هەولێر، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سێی یەکێتی كرد
پارێزگاری هەولێر، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سێی یەکێتی كرد
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2.3.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری دکتۆر عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو هێمن قادر جێگری پارێزگار‌و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو کەنعان خەیلانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو عەمید خەسرۆ غازی بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر، به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی كرد‌و له‌لایه‌ن رێباز بێركۆتی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو كارگێران، به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا، باس لە بارودۆخی گشتی پارێزگای هەولێر، پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و گرنگی هاوتەریببوونی هێزە سیاسییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان کرا.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی یەکگرتوویی و ئارامی سیاسی کرایەوە، بەتایبەتی لە قۆناغە هەستیارەکاندا.
لە کۆتاییدا، هەردوو لا جەختیان کردوە، کە ئامادەن بۆ هاریكاری زیاتر لەپێناو گەشەپێدانی شاری هه‌ولێرو په‌ره‌پێدانی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیانی هەولێری پایته‌خت .