پارێزگاری هەولێر، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانی له‌ هه‌ولێر كرد

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2.3.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان، سه‌ردانی شوان رابه‌ر به‌رپرسی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، له‌ هه‌ولێر كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، كه‌ دکتۆر عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو هێمن قادر جێگری پارێزگارو نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو کەنعان خەیلانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو عەمید خەسرۆ غازی بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر، یاوه‌ری بوون، پارێزگاری هه‌ولێر، جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزرە حکومییەکان و هێزە سیاسییەکان کردەوە، هیوای خواست ئەم قۆناغە نوێیە ببێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندییەکان و خزمەتکردنی باشتری هاووڵاتیانی هەولێری پایته‌خت.
هه‌ردووڵاش كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، کارکردنی هاوبەش و بەرپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، بنچینەی سەرکەوتنی هەر پرۆسه‌یه‌كی سیاسییه‌، له‌م روانگه‌یه‌وه‌ گوتاری یه‌كگرتوویی نێو ماڵی كوردستان، پێوسته‌ ببێته‌ سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ هه‌ر پێشهات و بەرپرسیارێتیه‌كی هه‌نوكه‌یی .