هەولێر … کردنەوەی مزگەوتی حاجی سەنیە
هەولێر …
کردنەوەی مزگەوتی حاجی سەنیە
ئەمشەو پێنجشەممە 5.3.2026 بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و د.عەبدوڵڵا مەلاویسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی ھەولێر و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتی و ڕیش سپی و دانیشتوانی گەرەک، لە رێورەسمێکدا مزگەوتی ( حاجی سەنیە ) لە جووتسایدی بەحرکەی کۆن كرایەوە، کە لەسەر ئەرکی چەند خێرخوازێک نۆژەنکرابووەوە .
ئامادەبووانی رێورەسمەکە، وێرای دەستخۆشی لە خێرخوازان پیرۆباییان لە دانیشتوانی گەرەک کرد .