لە هەولێر... کۆتایی بە پاڵەوانییەتی لەشجوانی و لێهاتوویی جەستەیی هێنرا
لە هەولێر...
کۆتایی بە پاڵەوانییەتی لەشجوانی و لێهاتوویی جەستەیی هێنرا
شەوی یەکشەممە 2026.3.15، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پاڵەوانییەتی رەمەزانی پیرۆز بە کۆتاهات، کە لەلایەن یەکێتی لە شجوانی و لێهاتوویی جەستەیی لقی هەولێر ڕێکخرابوو.
ئەم چالاکییە وەرزشییە کە لە چوارچێوەی چالاکییە ڕەمەزانییەکانی شاری هەولێر سازکرابوو، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە وەرزشوانانی لەشجوانی و لێهاتوویی جەستەیی بەشدارییان تێدا کردبوو.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانییەتییە، کە بەشێکە لەو هەڵمەتە وەرزشییانەی لە شەوانی مانگی ڕەمەزاندا ئەنجام دەدرێن بۆ پەرەپێدانی توانای لاوان و گەنجان، هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست و پیرۆزبایی لە براوەکان کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ کەرتی وەرزشی لە سنووری پارێزگای هەولێر دوپاتکردەوە.
لەکۆتایشدا، لەلایەن پارێزگاری هەولێر، خەڵات بەسەر براوەکانی پاڵەوانیەتیەکە دابەشکرا