پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە تیمەکانی شارەوانی و ئاوەڕۆ و ژینگەپارێزان دەکات

پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە تیمەکانی شارەوانی و ئاوەڕۆ و ژینگەپارێزان دەکات

پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە تیمەکانی شارەوانی و ئاوەڕۆ و ژینگەپارێزان دەکات

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.3.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکان، تیمەکانی شارەوانی، ژینگەپارێزی و ئاوەڕۆکانی بەسەرکردەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، دەستخۆشی لە کارمەندانی ئەو تیمانە کرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا و لەکاتی ئەوشەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی سنووری پارێزگاکەی گرتۆتەوە، بەشێوەیەکی ماندوونەناسانە لە ئەرکدا بوون بۆ ڕێگری لە دروستبوونی لافاو و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان و تەنانەت لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزیشدا پشوویان نەداوە و لە پێناو خزمەتکردنی شارەکە لە سەر کارەکانیان بەردەوام بوونە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا، سوپاسی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاڵپشتی ڕاستەوخۆی لە جێبەجێکردنی تەواوی ئەو پڕۆژە و کارانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە دروستبوونی لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراون، لە وانەش دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان، کە ڕۆڵێکی ئێجگار کاریگەریان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی لافاو و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی، ئەو بێجگە لە جوانکردنی سیمای شارەکە لە ڕووی گەشتیاری و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و سوود وەرگرتن لە کەرتی کشتوکاڵی، کە ئەوەش بەشێکە لە ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان.