هەولێر .. هەڵمەتی چاندنی 127 هەزار نەمامی خۆماڵی دەستپێدەکات
هەولێر ..
هەڵمەتی چاندنی 127 هەزار نەمامی خۆماڵی دەستپێدەکات
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لە ئێستادا لە هەولێر دوو پارکی نوێ تەواو بوون و دوو پارکی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردن دان.
پارکە تەواوبووەکان دەکەونە سەر شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری لەسەر ڕێگەی مەسیف و مووسڵ، ئەوانەشی لەسەر ڕێگەی مەخموور و ڕەشکینن، کارکردن تێیاندا بەردەوامە.
ئێستا لە هەولێر 23 پارکی گەورە هەن، بە گشتیش ژمارەی باخچە، نافوورە و دارستانەکان دەگاتە نزیکەی 800 شوێن و لە تەمەنی ئەم کابینەیەدا ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر بە نزیکەی %20 زیادی کردووە و کۆی گشتیی ڕێژەکە گەیشتووەتە نزیکەی %20.
پلان هەیە پارک و باخچەی نوێ دروست بکرێت، بە تایبەتی لە باشووری هەولێر و لە نێوان شەقامە سەرەکییەکاندا ڕێژەی سەوزایی زیاتر بکرێت.
ئێستا لە وەرزی چاندن و دەستکراوە بەچاندنی نەمام، بەڵام بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە و ساڵی ڕابردوو 127 هەزار نەمام چاندراوە، ئەمساڵیش هەوڵ هەیە بگات بە هەمان بڕ و ڕێژە.
مژدە ئەوەیە کە هەموو نەمامەکان لە نەمامگەکانی خۆماڵی بەرهەم دەهێنرێت و جۆرەکانیش بە جۆرێکن کە تەواو لەگەڵ ژینگەی پارێزگای هەولێردا دەگونجێن، بۆیە پرۆسەی سەوزکردنی پایتەخت بەردەوام دەبێت.