ئاگادارییەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن و دجیتاڵمیدیاكان
ئاگادارییەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن و دجیتاڵمیدیاكان
لەپێناو گەیاندنی پەیامێکی پیشەیی و نیشاندانی تاوانە مرۆییەکان لە هەرێمی کوردستان بە جیهان، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕێکار و ڕێنوێنی بۆ ڕووماڵکردنی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی سڤیل بڵاو دەکاتەوە، بەپێی ڕێکارەکە، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕە هەواڵییەکان دەکەین، کە ئارەزووی ڕووماڵکردن دەکەن، تیمەکانیان لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری تۆمار بکەن و ڕەزامەندیی پێشوەختە بۆ ڕووماڵکردن وەربگرن.