پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی مەڵبەندی3ی یەکێتی، جەخت لە یەکگرتوویی و پەرەپێدانی زیاتری خزمەتگوزارییەکان دەکەنەوە
پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی مەڵبەندی3ی یەکێتی، جەخت لە یەکگرتوویی و پەرەپێدانی زیاتری خزمەتگوزارییەکان دەکەنەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2026.3.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ڕێباز بێرکۆتی، بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، کە هەریەك لە بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆ و پەیوەندیەكانی پارێزگا ئامادەی بوون، گفتوگۆ سەبارەت بە بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان پارێزگا و مەڵبەند كرا، بە ئامانجی گەشەپێدانی زیاتری شاری هەولێر و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان.
هەر لەو دیدارەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی یەکگرتوویی و سەقامگیریی سیاسی، بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی ئێستادا، وەک بنەمایەک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتیمانیانی سنووری پارێزگاكە.