پارێزگاری هەولێر سەردانی لقی 24ی سەفینی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات
پارێزگاری هەولێر سەردانی لقی 24ی سەفینی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.4.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە کاروبارەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان، سەردانی لقی 24ی سەفینی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و لەلایەن هیوا گەیلانی، بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە کارگێڕ و ئەندامانی لق پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، كە هەریەك لە هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر، سوارە ئەكرەم، قائیمقامی قەزای شەقڵاوە و ڕێبوار كاكەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی ئیداری ناوچەكە ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر دۆخی ناوچەکە بەگشتیی و ئاستی خزمەتگوزارییەکان کرا و تیشک خرایە سەر گرنگیی هەماهەنگی نێوان دامودەزگا حکومی و حزبییەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای هەولێر.