پارێزگاری هەولێر، لە تەندروستی، هەڵگری مەدالیای بارزانی "لیوا فەیزوڵڵا مەنتک" دەپرسێت

پارێزگاری هەولێر، لە تەندروستی، هەڵگری مەدالیای بارزانی

پارێزگاری هەولێر، لە تەندروستی، هەڵگری مەدالیای بارزانی "لیوا فەیزوڵڵا مەنتک" دەپرسێت

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.4.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی پرسین لە بارودۆخی تەندروستی و وەک وەفایەک بۆ مێژووی پڕ لە قوربانیدانی، سەردانی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر " لیوا فەیزوڵڵا مەنتک"ی کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، هیوای تەندروستباشی و چاکبوونەوەی خێرا و تەمەن درێژی بۆ خواست و ئاماژەی بەوە کرد، بوونی تێکۆشەرانی وەک بەڕێزیان کە شەرەفی هەڵگرتنی بەرزترین مەدالیای ڕێزلێنانی نەتەوەییان پێبەخشراوە، شانازییەکی گەورەیە بۆ گەلی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا تێكۆشەرانی وەك ئێوە قوتابخانەی پڕ لە ئەزموونن بۆ نەوەکانی ئێستا و فێربوونی وانەی خۆڕاگری و نیشتمانپەروەری.

لەلایەن خۆیەوە، لیوا فەیزوڵڵا مەنتک خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانەی پارێزگار دەربڕی و سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوە و بەردەوامی لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی کرد.