چاککردنەوەی چاڵ و شکستی شەقامەکان
چاککردنەوەی چاڵ و شکستی شەقامەکان
دوای ئەو شەپۆلە بارانبارینەی سنووری پارێزگای هەولێری گرتبۆوە، کە بەهۆیەوە بەشێک لە شەقامەکان تێکچوون و ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دروست کردبوو. لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و باشترکردنی ڕێگاوبانەکان، تیمەکانی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکەی شارەوانی، دەستیانکرد بە چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقامە سەرەکی و لاوەکییەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.