پارێزگار سەردانی تێکۆشەر د. ناسیح غەفوور ڕەمەزان دەکات
پارێزگار سەردانی تێکۆشەر د. ناسیح غەفوور ڕەمەزان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.4.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و پرسین لە بارودۆخی تەندروستی، سەردانی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان و هەڵگری مەدالیای بارزانی، د. ناسیح غەفوور ڕەمەزانی کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر هیوای تەندروستیەکی باش و تەمەن درێژی بۆ خواست و ڕێزی گرت لە مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتی بەڕێزیان لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی کورد، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری هەمیشە جێگەی شانازی و بایەخی تایبەتن.
لەلایەن خۆیەوە، د. ناسیح سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە و خەمخۆرییەی پارێزگاری هەولێر دەربڕی.