پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ( 67 )هەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ( 67 )هەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ( 67 )هەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات

بەڕێزان لە سەرنووسەر و جێگرو ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و رۆژنامەنوسانی رۆژنامەی خەبات

بە بۆنەی ساڵرۆژی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات، وێرای پیرۆزبایی و گوشینی دەستی ماندونەبوونتان، پێویستە ئەوەش دووپات بکرێتەوە،کە بەدرێژایی ئەو کاروانە دوورو درێژو مێژوویەی لە داکۆکی کردن لە دۆزی ڕەوای کوردستان و خەباتی نەپساوەی ( پ د ک ) بڕیوتانە، رۆژانامەی خەبات، وەک رۆژنامەیەكی رەسەن خزمەتی مەزنی بە بواری رۆژنامەگەری کوردی و رۆشنبیری کەلتووری کردووە .

رۆژنامەی خەبات هەمیشە خودان مۆڕاڵ و ئیتیکی سیستەمکراو بووە، بۆیە گرەوی میسداقیەتی جەماوەری بۆخۆی بردۆتەوە، بەو هۆکارەوە ئەمرۆ رۆژنامەی خەبات، بۆتە سەرچاوەی ئەكادیمی و مەعریفی بۆ لێکۆلەرەوانی مێژوویی و سیاسی و میدیایی بەگشتی .

لە ( 67 )هەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات)پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوە و هیوای سەرفرازی و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین …

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
4/4/2026