پەیامی پارێزگاری هەولێر، لەساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی

پەیامی پارێزگاری هەولێر، لەساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی

پەیامی پارێزگاری هەولێر، لەساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی

لە 46ـەمین ساڵوەگەڕی شاڵاوە دڕندانەکانی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی، کە لەلایەن ڕژێمی پێشوو ئەنجامدرا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.

ئەو تاوانە گەورەیەی دژ بە خوشک و برایانی فەیلیمان کرا، تەنیا شەهیدکردن و بێسەروشوێنکردن نەبوو، بەڵکو هەوڵێکی نامرۆیانە بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامە و زەوتکردنی ماڵ و سامانی سەدان هەزار هاووڵاتیی بێتاوان.

وەک پارێزگاری هەولێر، جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین بە ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی خۆی هەڵسێت و، هەنگاوی جددی بنێت بۆ قەرەبووکردنەوەی شایستەی بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی زیانلێکەوتووانی کوردانی فەیلی و گشت زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق.

سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2026.4.4