پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جەژنی قیامە
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جەژنی قیامە
( کوردی _ عەرەبی )
بەبۆنەی جەژنی قیامەت (جەژنی گەورە) ، پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی دەکەین.
لەم بۆنەیەدا، جارێکی تر جەخت لە سەر برەودانی زیاتری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان دەکەینەوە، کە هەولێری پایتەخت هەمیشە نموونەیەکی دیار و درەوشاوەی ئەو تەبایی و لێبوردەییە بووە و، تێیدا هەموو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان بەبێ جیاوازی و لە کەشێکی ئارامدا ژیاون.
ئەم جەژنە بە دەرفەت دەزانین دووپاتی ئەو ڕاستییە بکەینەوە، کە خوشک و برا مەسیحییەکانمان بەشێکی ڕەسەن و گرنگی کۆمەڵگەکەمانن و مێژوویەکی پڕ لە شانازییان لە ئاوەدانکردنەوەی ئەم خاک و نیشتیمانەدا هەیە. هیوادارین ئەم جەژنەیان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتایی هاتنی هەموو نەهامەتییەک و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەماندا.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە لە شادی و کامەرانیدا بن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2026.4.4