پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ( 128 )ەمین ساڵەی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی ( ڕۆژنامەی کوردستان ) و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان بە گشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە پێناو بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەگەریی کوردی و گەشەپێدانی کلتوور و هۆشیاریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی گەلەکەمان.
ڕۆژنامەنووسان هەمیشە دەنگی ڕاستی و ئاوێنەی کۆمەڵگە بوون؛ ئومێدەوارین لە کارەکانیاندا پیشەییانە و بەرپرسیارانە بە پابەندبوون بە یاساکانی هەرێمی کوردستان و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەگەری، پەیامەکانیان بە ڕاستگۆیی بگەیەنن. بۆ ئەوەی پێکەوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو بنێین.
لەم یادەدا، وێڕای ئەوەی سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕوحی پاکی ئەو ڕۆژنامەنووس و ڕووناکبیرە پێشەنگانە دادەنوێنین کە تەمەن و ژیانی خۆیان لە پێناو گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان کردە قوربانی، وەک پارێزگای هەولێر، جارێکی دیکە جەخت لە بەڵێنی هەمیشەییمان دەکەینەوە کە پارێزەری ماف و پشتیوان و هاوکار و پاڵپشتی ڕۆژنامەنووسانین.
دووبارە ئەم یادە لە هەموولایەك پیرۆز بێت
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
22ی نیسانی 2026