پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر ، بەبۆنەی ( 32 )ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر ، بەبۆنەی ( 32 )ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر ، بەبۆنەی ( 32 )ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی نووسین و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ( 32 ) ساڵ بەسەر تەمەنی گۆڤارەکەتان، پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و تەواوی خوێنەرانتان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان دەکەین.

گۆڤاری گوڵان تەنیا بڵاوکراوەیەکی خولی نەبووە، بەڵکو ئەرشیفێکی نیشتمانیی زێڕین و سەکۆیەکی متمانەپێکراو بووە بۆ گەیاندنی پەیامی ڕەوای گەلی کوردستان، لە ماوەی کارکردنتاندا، سەلماندووتانە کە دەکرێت میدیا لە هەمان کاتدا هەم پارێزەری پڕەنسیپە نەتەوەییەکان بێت، هەمیش بوار بۆ فرەیی و جیاوازیی ڕاوبۆچوونەکان بڕەخسێنێت.

وەک پارێزگاری هەولێر، بەرز نرخاندنی خۆمان بۆ کارەکانتان دوپات دەکەینەوە، کە هەمیشە وەک لایەنێکی گرنگ، لە خەمی چەسپاندنی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی دابوونە. ماندووبوونی ستافەکەتان لە بەدواداچوونی گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان جێگەی ڕێزە.

هیوای بەردەوامی و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازین

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
22ی نیسانی 2026