پارێزگاری هەولێر و ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بارودۆخی مافی مرۆڤ و هەماهەنگییەکان تاوتوێ دەکەن
پارێزگاری هەولێر و ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بارودۆخی مافی مرۆڤ و هەماهەنگییەکان تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.4.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە، بەتایبەت لەو پرسانەی پەیوەستن بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا.
هەر لە دیدارەكەدا، باس لە چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتە خولییەکان کرا، بەو ئامانجەی وێنایەکی ڕاستەقینە و گەشەسەندوو لە بارەی دۆخی ئارامی و پێکەوەژیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگات.