پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بەبۆنەی 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و کرێکارانی سنووری پارێزگای هەولێر بە تایبەتی دەکەین، هیوای سەرکەوتن و تەندروستییەکی باش بۆ یەک بە یەکیان دەخوازین، کە بە هێزی بیر و بازوویان، بزوێنەری سەرەکیی ئاوەدانی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمانن.
کرێکاران لە مێژووی گەلی ئێمەدا، هەمیشە نموونەی خۆڕاگری و دڵسۆزی بوونە، لە قۆناغی بونیادنانەوە و گەشەپێدان و ئاوەدانی هەولێری پایتەخت و كوردستاندا، دەستی ماندووی کرێکارانمان لە پشت هەموو ئەو پڕۆژە و دەستکەوتانەیە کە دەیانبینین. ئەوان بڕبڕەی پشتی ئابووری و کۆڵەکەی نیشتمانن، ماندووبوونی ئەوان شایستەی بەرزترین ڕێز و پێزانینە.
وەک پارێزگای هەولێر، لەژێر ڕۆشنایی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکەینەوە کە هەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری مافە ڕەواکانی کرێکاران دەبین، و پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی یاساکانی کار و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و شایستەی کارکردن دووپات دەکەینەوە، تاوەکو هیچ کرێکارێک مافی پێشێل نەکرێت و سەلامەتیی گیانی پارێزراو بێت.
دووبارە ئەم ڕۆژە لە هەموو کرێکاران و خێزانە سەربەرزەکانیان پیرۆز بێت و درود بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لە پێناو بژێوی ژیان و لە کاتی کارکردندا گیانیان سپارد.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
1ی ئایاری 2026