هەولێر ..... خولێکی ڕاهێنان لەسەر پڕۆتۆکۆل و ئەتەکێتی پیشەیی بۆ بەڕێوەبەرانی قەزا، ناحیە و شارەوانییەکان کۆتایی پێهات

هەولێر ..... خولێکی ڕاهێنان لەسەر پڕۆتۆکۆل و ئەتەکێتی پیشەیی بۆ بەڕێوەبەرانی قەزا، ناحیە و شارەوانییەکان کۆتایی پێهات

هەولێر .....
خولێکی ڕاهێنان لەسەر پڕۆتۆکۆل و ئەتەکێتی پیشەیی بۆ بەڕێوەبەرانی قەزا، ناحیە و شارەوانییەکان کۆتایی پێهات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.11.5، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و بەئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای کارگێڕی و پەرەپێدانی کارامەیی بەڕێوەبردن لە دامەزراوە حکومییەکاندا، سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC) خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لەژێر ناونیشانی "پڕۆتۆکۆل و ئەتەکێتی پیشەیی" بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.

ئەم خولە کە لە ڕێکەوتی 4 و 5ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، تێیدا کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی قەزا، ناحیەکان و بەڕێوەبەرانی شارەوانییەکان بەشداربوون، و بە شێوازێکی زانستی و هاوچەرخ لەلایەن پسپۆڕانەوە وانەکانی خولەکە پێشکەشکران.

لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە بەشداربووانی خول و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی کرد و، سوپاسی سەنتەری ETTC كرد بۆ دەستپێشخەرییە بەردەوامەكانی بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگای هەولێر، و ڕێکخستنی ئەم جۆرە خولانەشی بەرز نرخاند.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا، بڕوانامەی بەشداریکردن و ڕێزلێنان لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووانەوە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.