پیرۆزە لە ئامەدی خۆشەویشت
پیرۆزە لە ئامەدی خۆشەویشت
بەبۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی یانەی " ئامەد سپۆر " بۆ خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ)، پیرۆزبایی لەو یانەیە و سەرجەم وەرزش دۆستانی ئامەد دەکەین. ئەم دەستکەوتە جێگەی شانازییە و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
هەروەک پێشتریش جەختمان لێکردووەتەوە، وەک پشتیوانییەک بۆ گیانی برایەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییە وەرزشییەکان، خوازیارین لە ئایندەیەکی نزیکدا یارییەکی دۆستانە لە نێوان هەردوو یانەی ( هەولێر و ئامەد سپۆر ) چ لە هەولێری پایتەخت بێت، یان لە شاری ئامەدی خۆشەویست ئەنجام بدرێت، بۆ زیاتر نزیکبوونەوە و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی وەرزشی نێوان هەردوولا.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر