پیرۆزە لە هەولێری پایتەخت
پیرۆزە لە هەولێری پایتەخت
بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی وەرزشی هەولێر بەرامبەر یانەی کەرخ، لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، پیرۆزبایی ئاراستەی یاریزانان، دەستەی ڕاهێنەران، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و تەواوی هاندەرانی دڵسۆزی یانەکەمان دەکەین.
وەک هەمیشە پاڵپشتی خۆمان بۆ یانەی دایک دووپات دەکەینەوە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی گەورەتر بۆ کوڕانی قەڵا و منارە دەخوازین لە یارییەکانی داهاتوویاندا.
دڵخۆشین ئەمساڵ یانەکەمان ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، چاوەڕوانین تا کۆتایی خۆل بەو ئەنجامە باشە بمێنێتەوە و سەرکەتنی زیاتر بەدەست بهێنێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر