پارێزگارانی هەولێر و دهۆک سەردانی شورای مێژوویی ئامەد دەکەن

پارێزگارانی هەولێر و دهۆک سەردانی شورای مێژوویی ئامەد دەکەن

پارێزگارانی هەولێر و دهۆک سەردانی شورای مێژوویی ئامەد دەکەن

لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیاندا بۆ شاری دیاربەكر و بەشدارییان لە "کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی"، ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، سەردانی شورای گەورەی شاری ئامەدیان کرد، كە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرین و گرنگەکانی ناوچەکە و وەک سیمبولێکی شارستانی و مێژوویی شارەکە ناسراوە.

لە کاتی سەردانەکەیاندا، هەردوو پارێزگار لە نزیکەوە ئاگاداری لایەنە مێژوویی و تەلارسازییەکانی شۆراکە بوون و جەختیان لە گرنگی پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.