سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف دەکات

ڕۆژی دووشەممە 18ی ئایاری 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق، ڕۆشنایی خراییە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەجەف و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بواری ئاوەدانکردنەوە و ژینگە و بوارەکانی تر کرایەوە.