کازمی گەڕایەوە بەغدا
کازمی گەڕایەوە بەغدا
شەوی دووشەممە 2026.5.26، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەردوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق، سیپان شێروانی و سەفین یاسین بەرەو بەغدا بەڕێکرا.